سەرەتا | وێنەی هەورامان | ڤیدیۆی هەورامان | فەرمان رەوایانی هەورامان

زانیاری و تایبەتمەندی ناوچەی ھەورامان



ھەورامان

کورتەیەک لەسەر هەورامان

جوگرافیا


ھەورامان یان ھۆرامان ناوچەیەکی شاخاوی و گەشتیاریی کوردستانە کە لە نێوانھۆرامان لە چەند بەش پێکھاتووە کە بریتین لە: ژاوەرو، گاوەرو، ڕەزاو و کەمەرە، لھۆن، دزڵی ، هەورامانی تەخت.


ئاو و هەوا


لەبەر بەرزی شوێنی ناوچەی هەورامان ئاو و هەوایەکی دڵگیر و خۆشی هەیە لە بەهار و هاویندا بەڵام پاییز و زستانەکەی زۆر ساردن.




بەهاری هەورامان


باراناوییەکی خۆشە و تەڕ و پاراوە و بوکێکی ڕازاوەی جوان و دڵفڕێنە. خەڵکی هەورامان لە بەهاردا زۆر سەرقاڵن بە ئیش و کاری باخەکانیانەوە ، بە تایبەت باخەوانەکانیان خەریکی تەڵان چاککردن و نەمام ناشتن و تۆو وەشاندنن




هاوینی هەورامان


پلەی گەرمای لە نێوان (٢٥-٣٥) پلەدایە. هەروەها بەهۆی دار و درەخت و کانی و کارێز و چاڵە بەفرەکانیشەوە ، بووەتە هاوینە هەوارێکی قەشەنگ و جوان و فێنک. هەروەها لە هاویندا خەڵکەکەی بە بەخێوکردنی ئاژەڵ و باخەکانیانەوە خەریکن. لای هەورامی دوو پەند زۆر بڵاوە دەربارەی هاوین دەڵێن (تەوەنە ڕەق و هامنی پەی زمسانی مشیو) واتە : بەردە ڕەقەی هاوین لە زستاندا سوودی هەیە. یان بە ناوەڕاستی هاوین دەڵێن : (مانگە و دوانزە مانگەی) واتە: لەم مانگەدا ئیشی دوانزە مانگ دەکرێ




پاییزی هەورامان


پاییزەکەی دوور و درێژە بەهۆی گەڵا ڕێزانی باخەکانیەوە دڵگیری و خەمناکیەک دەدات بە دەڤەرەکە. لە سەرەتاکەیەوە خەڵکی ناوچەکە خەریکی کۆکردنەوەی بەروبووم و هێنانەوەن بۆ ماڵەکانیان




زستانی هەورامان


لەم وەرزەدا بارانێکی زۆر دەبارێت و ، لە مانگی بەفرانبار و ڕێبەنداندا یەک پارچە ناوچەکە سپی دەکاتەوە بە بەفر. پلەی گەرماش دادەبەزێت بۆ (١٠-٢٠) پلەی ژێر سفر. خەڵکی گوندەکانی هەورامان ، بەهۆی سەرما و بەفرەوە لە زستاندا ناتوانن ئیش و کار بکەن ، بەڵکو هەندێ جار هاتووچۆی نێوانیان دەبڕێت ، بە تایبەت ئەوسا ، بەڵکو ئاژەڵەکانیان لەم وەرزەدا ناتوانن بێننە دەرەوە ، بۆیە لە هاوین دا دەبێت ئەوەندە (گرزە و ئاڵف و ئالیک) کۆبکەنەوە ، بەسی ئەو ماوە زۆرەی ئاژەڵەکانیان بکات. بێگومان ئەمەش ئەرکێکی زۆر قورسە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ. بۆیە لەم ساڵانەی دواییدا زۆرێک لە لادێکانی هەورامان بە کاسپی و بازرگانیەوە خۆیان خەریک کردووە ، لە ڕووی مادییەوە وەزعیان زۆر باش بووە بەهۆی مەرزەکانەوە




خاکی هەورامان


هەورامان ناوچەیەکی کوردییە و لە ناو جەرگەی کوردستانە ، پڕیەتی لە شاخ و داخ و چیا و دۆڵ و نشێو ، چەندەها دەربەند و نواڵە و کەمەر و مای تێدایە ، دەشتایی و تەختایی زۆر کەمە شاخ و چیاکانی هەورامان درێژبوونەوەی زنجیرە شاخەکانی (زاگرۆس)ن بەرزی شاخەکانی لە نێوان (١٢٧٠-٣٣٩٠م)دان، سروشتی خاکەکەی وای کردووە : زەوی و زاری گونجاوی کەم بێت بۆ کشتوکاڵ و کشتیاری و بە تایبەت بۆ دانەوێڵە ، کومسایی (ئیکتیکافی زاتی) خەڵکەکەی نەدات. بە زەحمەت و ڕەنجێکی زۆر بتوانن لە و شاخ و داخە ، زەوی و زار ڕێک بخەن بۆ کشتوکاڵ و باخ و باخات ، لەبەر ئەمەشە کە باخەکانیان خۆشەویستن لەلایان ، وە خەڵکەکەشی بە زەحمەتکێش بەناوبانگن.[٦] گوند و شارۆچکەکانی بەرین و گەورە نەبن ببنە شار ، ئەمەش بووەتە هۆی کۆچکردنی خەڵکەکەی. چونکە گەورەبوونی شار ، لەسەر دوو هێڵە (ئاسۆیی و ستونی) یەکەمیان زیاتر پەیوەندی بە سروشتی خاک و ناوچەکەوە هەیە ، دووەمیان ستونییە کە زیاتر پەیوەندی بە لایەنی ئابووری و تەکنۆکراتی و میعمارییەوە هەیە ، کە بۆ ناوچەیەکی وەک هەورامان کەنارگیرە. بووەتە هۆی لێک دابڕانی لادێکان ، لەناو خۆیاندا و لە نێوان بەشەکانی تری کوردستانیشدا ، هەر بۆیە : لە هەندێ ڕووەوە ، جیاوازی هەست پی دەکرێ ، لە ڕووی جۆری ژیان و خواردن و پۆشاک و نەریت و ، بە تایبەت لە ڕووی زمانەوە وای لێ هاتووە کە زۆربەی ڕۆژهەڵاتناس و هەندێ لە زمانناسی ناوەوەش بە زمانێکی سەربەخۆی لە قەڵەم بدەن.[٧] بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هەورامان هەر لە دێر زەمانەوە بەوە ناسراوە کە پڕە لە گوێز جێگیر و بە ئارام بووە لەسەر خۆ ڕاهێنانی خۆی و خۆ گونجاندنیدا و هەرگیز گەرمیان و کوێستانی نەکردووە وەک لە بەشی (عشائر لوء السلیمانیة) دا ئەڵێت : ژمارەی خێزانەکانی هەورامان (٤٠٠٠) بوون و ڕێگا و ڕەویەی ژیانیان جێنشینی بووە و ، کۆچەر نەبوون ، کە ئەم ڕایە هەڵبژێردراوی کتێبەکەی (د.شاکر خەصباک)ە بە ناوی (الأکراد /لاپەڕە ١٧٢) ، کە (مارک سایکس) ئەم ئامارەی بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم کردووە.